محه‌مه‌د حه‌لبووسی: په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی موقته‌دا سه‌در نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی نیشتمانییه‌

"پڕۆسه‌ی سیاسی پێویستی به‌ رێككه‌وتنێكی نوێ هه‌یه"
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی سیاسی پێویستی به‌ رێككه‌وتنێكی نوێ هه‌یه‌ و په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی موقته‌دا سه‌در نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی نیشتمانییه‌.

حه‌لبووسی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی موقته‌دا سه‌در نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی نیشتمانییه‌، ئه‌مه‌ بنیاتنانێكی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی هێز بووه‌، كه‌ ئه‌و پێشنیازانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو، بنه‌مای كۆمه‌ڵگه‌ و پێویستییه‌كانیه‌تی.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پڕۆسه‌ی سیاسی پێویستی به‌ رێككه‌وتنێكی نوێ هه‌یه‌، كه‌ هێزی نیشتمانی بنیاتبنرێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌كان بكات، له‌ بۆچوونی ئاڵۆزی نابه‌جێ و خه‌یاڵی (پیلانی گه‌وره‌) دوور بێت، كه‌ هه‌ندێك لایه‌ن تێیدا ده‌ژین.

66576