ھەیسەم مەیاحی: سه‌در شه‌قامی سوننه‌شی بۆ خۆی راكێشاوه
K24 - هه‌ولێر:
ھەیسەم مەیاحی، چاودێری سیاسی رایگه‌یاند، موقته‌دا سه‌در له رێگه‌ی هه‌ینی ملیۆنی به ئارامی په‌یامه‌كه‌ی خۆی گه‌یاند و ده‌توانین بڵێین نوێژێكی سیاسی بووه.
ھەیسەم مەیاحی گوتی: په‌یامه‌كه‌ی موقه‌دا سه‌در 10 خاڵی له‌خۆگرتبوو، به‌ڵام گرنگترینیان 3 خاڵ بوون، سه‌در ئه‌وه‌ی دركاند، ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه، جارێكی دیكه تاقیناكرێته‌وه، مه‌رجه‌عیه‌تیش له رابردوودا ئه‌م داواكارییه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام سه‌در ئێستا كۆمه‌ڵێك شتی دیكه‌ی بۆ زیاد كردووه، كه هه‌ر كه‌سێك له رابردوودا له‌ناو شیعه‌كاندا له‌ده‌سه‌ڵات بووه، نابێت جارێكی دیكه بۆ ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه، دیسان حكومه‌ت وه‌ربگرێته‌وه، وه‌زیر بێت، یان سه‌رۆك وه‌زیران.
گوتیشی: له خاڵێكی دیكه په‌یامێكی ئاراسته‌ی مالیكی و هه‌ندێك لایه‌ن له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد، كه سه‌در ده‌توانێت ملیۆنان عێراقی بهێنێته سه‌ر شه‌قام، نیوه‌ی ئه‌وه ژماره‌یه ده‌نگی به ئێوه نه‌داوه، واتا شه‌قام به ده‌ستی منه، پرۆسه‌ی سیاسی به ده‌ستی منه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا چوار پارێزگاریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌در كردووه، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی روون بوو.
ھەیسەم مەیاحی روونیكرده‌وه، خاڵێكی دیكه‌ش هه‌بوو، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ست داعش ئازاد كرابوون، وه‌ك سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار، دیاله و مووسڵ، كه حه‌شدی له‌و ناوچانه بوونی نییه، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن، له‌وێ بكشێنه‌وه، ئه‌مه په‌یامێكی روونه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی قسه ده‌كه‌ن، به سه‌ربه‌خۆكانیشه‌وه، سه‌در توانی شه‌قامی سوننه‌ش بۆخۆی رابكێشێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێكی سیاسی و ناسیاسیش هه‌بێت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ بن.
چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لام چه‌ك داده‌نێن؟
له‌باره‌ی داواكه‌ی سه‌در بۆ دانانی چه‌ك له گرووپه چه‌كدارییه‌كان، ھەیسەم مەیاحی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر له چالاكییه‌كدا داوایه‌ك له خه‌ڵك بكه‌ین، ده‌بێت سه‌ره‌تا خۆت جێبه‌جێی بكه‌ی، واتا ئه‌گه‌ر ئێمه ره‌خنه له‌وانی دیكه بگرین، ده‌بێت خۆمان پێشوه‌خته ئه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ین، پێویسته چه‌ك له ده‌ست سه‌رایا سه‌لام و مه‌هدی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه نه‌بێت، تاوه‌كو بتوانین كۆنترۆڵی پڕۆسه‌كه بكه‌ین و ره‌خنه له‌وانه‌ی دیكه بگرین، له‌و قۆناغه‌دا هیواخوازین سه‌در جدی بێت، ببێته ئۆپۆزسیۆنێكی كارا، وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره نیشانی شه‌قامی عێراق بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێموایه سه‌رایا سه‌لام به شێوه‌یه‌كی كاتی رۆڵی هه‌یه، به‌ڵام پڕۆسه‌ی سیاسی ئه‌گه‌ر به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا بڕوات، ئه‌وا پێویسته هێزێك هه‌بێت بۆ پاراستنی شه‌قام، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه چه‌كی دانابێت و بڵێت ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تین و به‌شێكین له به‌رگری و سیسته‌می شه‌عبی ده‌وڵه‌ت.
روونیشكرده‌وه، هه‌ندێكیان ده‌ترسن چه‌كه‌كانیان دابنێن، ئه‌و گرووپانه ناتوانن له‌سه‌ر دانانی چه‌ك سازش بكه‌ن، به‌شێك باش له‌وه ده‌گه‌ن، به‌بێ چه‌ك هیچ بوونێكیان نییه، ئه‌وان له‌سه‌ر به‌رگری و داگیركاری و سوپای ئه‌مه‌ریكا قسه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا هاته ده‌ره‌وه، ئه‌وان بوونیان هیچ مانایه‌كی نا‌مێنێت.
ئه‌و چاودێره سیاسییه له‌و بڕوایه‌دایه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌شێك بن له سیتمی به‌رگری، یان ناوخۆ، ئه‌وه‌ش پێویستی به كاتێكی زۆره، تا گۆڕانكاری رووبدات، به‌ڵام بوونی سه‌رایا سه‌لام و سه‌در بۆ ئه‌وه‌یه، تا هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌كان درووست بكرێت، واتا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و میلیشاكان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و سه‌در.
داواهاتووی مالیكی
له باره‌ی داهاتووی مالیكی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی، ھەیسەم مەیاحی ئاشكرای كرد، به‌ر له‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه بڵاوبێته‌وه، پێموایه ئه‌مه نامۆ نییه، له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی روویداوه، نه‌وه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه، واتا له‌لایه‌ن دۆستێكه‌وه هاتووه، ئه‌مه هه‌موو خواستێكی كۆتایی پێهێنا، كه مالیكی جارێكی دیكه ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران
ئاشكراشی كرد، هه‌رچه‌نده جگه له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ش كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی دیكه هه‌ن، وه‌ك كه‌وتنی مووسڵ، هاتنی داعش، كه‌می خزمه‌تگوزاری و وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری، ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مالیكی هه‌یه.
ھەیسەم مەیاحی له هه‌ڵه‌كانی مالیكی كرد و گوتی: په‌یامێكیش له مه‌رجه‌عیه‌ت هه‌یه، ئه‌و كه‌سه‌ی تاقیكراوه‌ته‌وه، جارێكی دیكه تاقی ناكرێته‌وه، مالیكیش ماوه‌ی 8 ساڵ وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران كاری كردووه و حكومی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه و هه‌ڵه‌ی كردووه، راسته كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه له رووی سیاسییه‌وه، هێزی هه‌یه و كاریگه‌ره، به‌ڵام داوا ده‌كرێت ده‌رفه‌ت به خه‌ڵكی تازه بدرێت، نه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌یه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی بكات.
گوتیشی: 3 رۆژ به‌ر له ئێستا له‌نێوان لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناكۆكی دروست بوو، به تایبه‌تی هادی عامری و نووری مالیكی، له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لیش له‌لایه‌كی دیكه، ئه‌و ناكۆكییانه روونن، به‌ڵام نه‌یانتوانی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكه‌ن، ئه‌مه‌یان پێنه‌كرا.
ھەیسەم مەیاحی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پێویسته سوپاسی موقته‌دا سه‌در بكه‌ن، بۆ ئه‌و ئارامییه‌ی هه‌یه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی گوێی له‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی مالیكی بووه، كه له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی سه‌در نه‌كردووه و زۆر ئارامانه په‌یامه‌كه‌ی گه‌یاند، سوپاسیش بۆ ئه‌و نوێژخوێنانه، كه هیچ توندوتیژییه‌كیان نه‌نواند، ده‌توانین بڵێین نوێژێكی سیاسی بووه، په‌یامه‌كه روونه، نه مالیكی، نه عه‌بادی، نه عامری، هیچ كام له‌مانه نابنه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو.