بایدن: زیاتر گرنگی به ئاسایشی سعودیه ده‌ده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له سعودیه رایگه‌یاند، بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ك زیاتر گرنگی به ئاسایشی سعودیه ده‌ده‌ین و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ بۆشاییه‌ك ناهێڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چین و رووسیا پڕی بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چه‌ند دیدارێكی باشم له سعودیه ئه‌نجام داوه و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سعودیه باسمان له ئاسایشی وزه كرد و بڕیارماندا كار له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی سعودیه بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ك زیاتر گرنگی به ئاسایشی سعودیه ده‌ده‌ین، بڕیاریش دراوه ماوه‌ی ئاگربه‌ست له یه‌مه‌ن درێژ بكرێته‌وه، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ بۆشاییه‌ك ناهێڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چین و رووسیا پڕی بكه‌نه‌وه.
بایدن راشیگه‌یاند، سبه‌ی له‌گه‌ڵ 9 سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه كۆده‌بینه‌وه و له پێشكه‌وتنیش له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو به‌رده‌وامین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای سه‌ردانكه‌ی بۆ ئیسرائیل گه‌یشته سعودیه، سه‌ره‌تا لەگەڵ شا سەلمان شای سعودیە کۆبوونەوەی هەبووە، دواتر لەگەڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعودیە کۆبوویەوە. بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە لوتکەی جەددە کۆببێتەوە. جیا لە وڵاتانی هاریکاری کەنداو هەریەک لە میسر و عێراق و ئوردن بەشداری لوتکەکە دەکەن.