ئاوات شێخ جەناب: قەبارەی گومرگ لە 956 ملیارەوە بۆ یەك تریلیۆن و 691 ملیۆن دینار زیاد کراوە

"لە کابینەی نۆیەم بەبێ هیچ زیادکردن و دەستکاریکردنێك داهاتی باج لە 300 ملیار دینارەوە بۆ 796 ملیار دینار زیادی كردووه‌"
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری

K24 - هه‌ولێر:

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگه‌یاند، داهاتی گومرگی لە 956 ملیارەوە بۆ یەک تریلیۆن و 691 ملیۆن دینار لە کابینەی نۆیەمدا زیادی كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی داتاكانی وه‌زیری دارایی و ئابووری، داهاتی باج لە 300 ملیار دینارەوە بۆ 796 ملیار دینار زیادی كردووه‌، بەبێ هیچ زیادکردن و دەستکاریکردنێکی رێژەی باج. 11 هەزار و 595 مامۆستای گرێبەست و پزیشک و دەرچووە یەکەمەکان دامه‌زراون و بە هەمیشەیی كراون. خەرجی ناپێویست بۆ حکومەت بە ڕێژەی 144 ملیار دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بانکی نیشتمان بە سەرمایەی 200 ملیار دینار دامه‌زراوه‌ و وه‌زاره‌تی دارایی له‌ دادگاكان 95%ی داواكانی لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلا كرددووه‌ته‌وه‌‌. یاسای رەسمی پول بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان بەرکاركرا و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ تەنیا لە ساڵی 2021 به‌ بڕی 3 ملیار دینار داهات زیادی كردووه‌.

ئاوات شێخ جەناب گوتی: لە ماوەی پێشوودا وەزارەتی دارایی بەرپرس بووە لە گێڕانەوەی بەشی زۆری داهاتەکان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری، هەروەها سەرپەرشتی کردن و بەشداری کردنی سەردانی شاندەکانی بەغدا و رێکەوتن لەسەر بەشە بودجەی هەرێم و جێگیرکردنی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی عێراق.

گوتیشی: جێگیرکردنی پابەندە داراییەکانی هەرێم و بەغدا بۆ ساڵی 2004 تاوەکو ساڵی 2021، کە ئەمە کارێکی زۆر گرنگ بوو لە ناو پرۆژەی ساڵی 2021ی عێراق و رێکكەوتن لەسەری لەلایەن تیمی چاودێری دارایی هەردوولا. چالاکییەکانی سەرجەم بەڕێوەبەرییە گشتییەکان لە دیوان دەرکردنی 61 رێنمایی و 46 گشتاندن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان.

وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، گێڕانەوەی 95 ملیار دینار بە رێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی. لە بواری گومرگدا ئازادکردنی بازرگانی و نەهێشتنی مۆنۆپۆڵ تا رادەیەکی زۆر و زیاترکردنی داهاتی گومرگی لە 956 ملیارەوە بۆ یەک تریلیۆن و 691 ملیۆن دینار لە کابینەی نۆیەم دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی و بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم دەروازەکان و بەستنەوەیان بە وەزارەتی داراییەوە. لە بواری باجەکانیش زیادکردنی داهاتی باج لە 300 ملیار دینارەوە بۆ 796 ملیار دینار بەبێ هیچ زیادکردن و دەستکاریکردنێکی رێژەی باج. هەروەها ئامادەکاریکردن بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی باج لە ئایندەیەکی نزیکدا، تۆمارکردنی سەرجەم باجدەرانی لە گەورە باجدەرانەوە بۆ خوار ده‌ستی پێكردووه‌.

ئاوات شێخ جەناب روونیكرده‌وه‌، لە بواری بودجە رێکارەکانی دامەزراندن و بە هەمیشەییکردنی 11 هەزار و 595 لەوانەی کە مامۆستای گرێبەست و پزیشک و دەرچووە یەکەمەکان و گرێبەستی نوێ جێبه‌جێکراون، ئەوەش بە هەماهەنگی لە گەڵ ئەنجومەنی وەزیران و جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

روونیشكرده‌وه‌، ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 و پێداچوونەوە بە سەرجەم میلاکەکانی حکومەت و رێکخستنەوەی داهات و رسومات. لە ژمێرکاری بەستنەوەی 581 یەکەی ژمێرکاری بە سیستەمی خەرجی ئۆنلاین، هەروەها کەمکردنەوەی خەرجی تا ڕادەیەکی زۆری ناپێویست بۆ حکومەت بە ڕێژەی 144 ملیار دینار. لە بواری خانەنشینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی چەند مووچەیەکی بەدەر لە یاسا هەڵوەشاوه‌تەوە و گواستنەوەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پێشمەرگە و گواستنەوەیان بۆ وەزارەتی دارایی كۆتایی پێهاتووه‌.

له‌ گوتاره‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی وەزیری دارایی و ئابووری هاتووه‌: پلەی سەرجەم خانەنشینانی پلەباڵا و بەدەر لە یاسا هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ هەڵوەشاندنەوەی گشت خانەنشینی نایاسایی و ئەوانەی بە پلەی زیاتر لە مافی خۆیان خانەنشین کراون. دامەزراندنی سندوقی خانەنشینی و دروستکردنی ئەنجومەنی سندوق، کە  سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەیە، هەروەها بە ئەلیکترۆنی کردنی مامەڵەی خانەنشینی لە 23ی حوزەیرانی 2022 لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی دەستی پێکردووەو لەمەودوا مامەڵەی کاغەزی نامێنێت.

وەزیری دارایی و ئابووری باسی له‌وه‌ كرد، لە بواری بانکەکاندا بانکی نیشتمان بە سەرمایەی 200 ملیار دینار دامه‌زراوه‌، کە دەبێتە لقی بانکی ناوەندی عێراقی لە هەرێمی کوردستان لە رێگەیەوە متمانە بە بانکەکانی هەرێم و سوودوەرگرتن لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی سەرلەنوێ رێکده‌خرێته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە بواری بانکە پسپۆرییەکان، بڕیاری داشکانی 15%ی قەرزی پێشینیەکانی ئەنجومەنی وەزیران وە هەروەها وەرگرتنەوەری 373 ملیار دینار لە پێشینەی قەرزەکانی عەقار و كشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار جێبه‌جێكراوه‌. لە بواری بانکە بازرگانییەکان وەرگرتنەوەی چەند ملیار دینار لە قەرزی ئاسانکاری بانکی لە رێگەی وەرگرتنەوە و فرۆشتنەوەی رەهنکراوەکانی قەرزدارانەوە . هەروەها بەردەوام بوونی ئەو رێکارانە بۆ باقیاتی قەرزەکان.

ئاوات شێخ جەناب راشیگه‌یاند، لە بواری یاساییدا کردنەوەی 2 هەزار و 626 داوا لەسەرجەم دادگاکان هه‌بووه‌ و 95%ی ئەو داوایانە لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلاکراونه‌ته‌وه‌. لە کاروباری دڵنیایی و بەڕێوەبەری گشتی دڵنیایی، ئامادەکردنی هەمواری رەشنووسی پرۆژەیاسای پیادەکردنی رێکخستنی رێکارەکانی دڵنیایی عێراقی  ژمارە 10ی ساڵی 2005ی کوردستانی عێراق. بەرکار کردنی یاسای رەسمی پول بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان و زیادکردنی داهات بە 3 ملیار دینار تەنیا لە ساڵی 2021. هەروەها یەكخستنی لقەکانی دڵنیایی لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی و ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژە یاسای بیمەی تەندروستی.