بایدن و كازمی له جه‌دده كۆده‌بنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له جه‌دده كۆده‌بێته‌وه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بایدن له جه‌دده كۆده‌بێته‌وه و بڕیاره رێككه‌وتنی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا و عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تاووتوێ بكات.
دوێنێ مسته‌فا كازمی گه‌یشته سعودیه و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعودیه پێشوازی لێكرا، ئه‌مڕۆش له په‌راوێزی لوتكه‌ی جه‌دده، كازمی چه‌ند دیدارێكی دیكه ئه‌نجام ده‌دات.
هاوكات بڕیارە سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە لوتکەی جەددە کۆببێتەوە. جیا لە وڵاتانی هاریکاری کەنداو هەریەک لە میسر و عێراق و ئوردن بەشداری لوتکەکە دەکەن.