شا عه‌بدوڵڵا: سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دی نایه‌ت تا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین رانه‌گه‌یه‌ندرێت

K24 - هەولێر:
پادشای ئوردن له میانی به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی جه‌دده له سعوودیه ئاشكرایكرد، بێ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌دی نایه‌ت.
شا عەبدوڵڵای دووەم، پادشای ئوردن له میانی گوتارێكی له لوتكه‌ی جەددە رایگه‌یاند، سه‌قامگیری و ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دی نایه‌ت، تا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له فه‌له‌ستین رانه‌گه‌یه‌ندرێت.
پادشای ئوردن راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌راكه‌تی ناوچه‌یی سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته هه‌ماهه‌نگی ئابووری له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "به‌شداریكردنی بایدن له لوتكه‌ی هاریكاری كه‌نداو له جەددە، دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكایه بۆ سه‌قامیگری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
ده‌شڵێت: "پێویسته هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له بواره‌كانی وزه، ئاسایشی خۆراك و ئاو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ره‌ست كاری جدی بۆ بكرێت".
بە ئامادەبوونی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ژمارەیەک لە سەرۆک و نوێنەری وڵاتان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022 لوتکەی جەددە بۆ ئاسایش و پەرەپێدانی سعوودیە دەستیپێکرد.