كازمی: عێراق به هاوكاری دراوسێی و هاوپه‌یمانه‌كانی رووبه‌ڕووی تیرۆر بووه‌وه
K24 - هەولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له لوتكه‌ی جه‌دده له سعوودیه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به هاوكاری دراوسێی و هاوپه‌یمانه‌كانی، رووبه‌ڕووی تیرۆر بووه‌وه، ده‌ره‌نجام به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا سه‌ركه‌وت.
كازمی راشیگه‌یاند، رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان هاتووه‌ته پێش، ئه‌ویش ریشه‌كێشكردنی ره‌گی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری عێراق بكرێت، له‌پێناو دانانی ستراتیژیه‌تێكی گشتگیر بۆ وشكردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی هاوكاری هاوبه‌شه‌وه ده‌كرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مه‌ترسی و كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا ئه‌وه داوا ده‌كات چاره‌سه‌ری گونجاو و خێرا بۆ قه‌یرانی خۆراك له‌جیهاندا بكرێت، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریگه‌ری زۆری ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
ده‌شڵێت: "ته‌مه‌نی دیموكراتییه‌ت له عێراق گه‌یشتووه‌ته دوو ده‌یه، سه‌رباری كێشه‌كان، ئه‌و دیموكراتیه به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێت، له دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌می پار ساڵیش، ئاسته‌نگی زۆر هاتووه‌ته به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا".
گوتیشی: "عێراق پاڵپشتی له گفتوگۆی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات، تاكو رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێت".
بە ئامادەبوونی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ژمارەیەک لە سەرۆک و نوێنەری وڵاتان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022 لوتکەی جەددە بۆ ئاسایش و پەرەپێدانی سعوودیە دەستیپێکرد.