بایرن میونشن رۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی راگه‌یاند
سه‌رۆكی یانه‌ی بایرن میونشن له په‌یامێكدا ماڵئاوایی له رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی یانه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند سووپاسی بێسنووری ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ین كه هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ بایرن برده‌وه.
له باره‌ی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، له لێدوانێكدا هێربه‌رت هاینه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی بایرن میونشن رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا رێككه‌وتنی زاره‌كییان كردووه، ده‌شڵێت: سووپاسی لیڤاندۆڤسكی ده‌كه‌ین، ئه‌و هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ ئێمه برده‌وه، به‌بێ ئه‌ندازه سووپاسگوزاری ئه‌و یاریزانه‌ین.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا بارسێلۆنا و بایرن میونشن گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانە بلاوگرانا، بڕیاریشه له‌گه‌ڵ شاندی بارسێلۆنا بچێته ئه‌مریكا و له‌وێ پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بەپێچەوانەی چەند سەرچاوەیەکی دیکە هێمای بۆ ئەوە کردوە لیڤاندۆڤسکی ناچێتە شاری بارسێلۆنا و راستەوخۆ گەشتی ئەمریکا دەکات و لە میامی پشکنینە پزیشکیەکانی بۆ دەکرێت پێش ئەوەی گرێبەستەکەی واژۆ بکات، هەر لە وێش دەچێتە نێو کەمپی مەشقی یانە کەتەلۆنییەکە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی له لێدوانێدا ماڵئاوایی له هانده‌رانی بایرن میونشن ده‌كات و ده‌ڵێت:8 ساڵی نایابم له بایرن میونشن تێپه‌ڕكرد، هه‌موو شتێكم برده‌وه، هه‌رگیز ئه‌و یانه‌یه له‌بیر ناكه‌م، ده‌گه‌ڕێمه‌وه لایان بۆ ماڵئاواییه‌كردن له ته‌واوی كارگێری و یاریزانان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و یانه‌یه
لیڤاندۆڤسكی 33 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا لیڤا له كۆی 374 یاری، 344 گۆڵ و 72 ئاسیستی تۆمار كردووه.