وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه: عێراق بووه‌ته ناوه‌ندی گفتوگۆی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا
K24 - هەولێر:
دوای كۆتایی هاتنی لوتكه‌ی جه‌دده، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی (ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) رایگه‌یاند، لوتكه‌ی وڵاتانی هاریكاری كه‌نداو (جه‌دده)، به‌ئاماده‌بوونی عێراق، ئوردن و ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی ئاسایشی خۆراك، وزه و كاره‌با كۆتایی به‌كاره‌كانی هات.
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعوود، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پرسی به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌با به ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ئالنگارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و لێكه‌وته‌كانی كۆرۆنا له لووتكه‌ی جه‌دده گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، به دڵنیاییه‌وه رۆڵی سعوودیه له گفتوگۆكاندا دیاره، ویستوومانه ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدۆزینه‌وه، عێراق رۆڵی گرنگ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆكان ده‌بینێت، بووه‌ته ناوه‌ندی گفتوگۆكانی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
بە ئامادەبوونی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ژمارەیەک لە سەرۆک و نوێنەری وڵاتان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022 لوتکەی جەددە بۆ ئاسایش و پەرەپێدانی سعوودیە به‌ڕێوه‌چوو.