دەزگای ئاسایشی نیشتمانی: 26 تیرۆریست ده‌ستگیركران

K24- هه‌ولێر:
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی دەستگیركردنی 26 تیرۆریستی لە پارێزگاكانی كەركووك، سەڵاحەدین و ئەنبار راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی راگەیەندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری، و به گوێره‌ی فه‌رمانی دادوه‌ر، توانرا لە پارێزگای ئەنبار 12 تیرۆریست دەستگیربكه‌ن، كه تێوه‌گلاون له به‌ئامانجگرتنی هێزه ئه‌منیی و هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، له رێگه‌ی مەفرەزەكانه‌وه لە پارێزگای كەركووك، به‌هۆی دانانی بۆسەیەكه‌وه، تۆڕێكی تیرۆریستی 7 كه‌سی دەستگیركران.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌م تیرۆریستانه پاڵپشتی لۆجستییان بۆ چەتەكانی داعش دابین ده‌كرد.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، لە ناوچه‌كانی باشووری پارێزگای سەڵاحەدین مەفرەزەكان توانیان 7 تیرۆریست دەستگیر بكەن، سەرجەمیشیان راده‌ستی دەسەڵاتی دادوەری كران.