بایدن سعوودیه‌ی جێهێشت
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی پێهێنا و جه‌دده‌ی وه‌ك دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه جێشهێشت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل و سعوودیه كۆتایی پێهێنا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جه‌دده‌ی جێهێشت.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی جۆ بایدن، ژمارەیەک لە سەرۆک و نوێنەری وڵاتان، لوتکەی جەددە بۆ ئاسایش و پەرەپێدانی سعوودیە به‌ڕێوه‌چوو، دوێنێ هه‌ینیش سه‌ردانی به‌یت له‌حمی له فه‌له‌ستین كرد و له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته كۆبووه‌وه.
له‌یه‌كه‌م رۆژی گه‌شته‌كه‌شیدا، بایدن سه‌ردانی تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیلی كرد و لەلایەن بەرپەرسانی باڵای ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ‌کرا.