روحانی: كه‌س ناتوانێ بنه‌ماكانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌ناو ببات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری ئێران، ریككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ی وه‌سف ده‌كات، كه پێی وایه "كه‌س ناتوانێ ئه‌و رووناكییه له‌به‌ر چاو نه‌گرێت كه له ژێر سێبه‌ری یه‌كێتی به‌رخۆدان و هه‌وڵی خه‌ڵك و رێنماییه‌كانی رێبه‌ر و پسپۆران و ئه‌زموونمان به‌ده‌ستهاتووه".
حه‌سه‌ن روحانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیران و جێگره‌كانی، پاریزگاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی رێكخراوه‌كان رایگه‌یاند هیوا، بیركردنه‌وه و میانڕه‌ویی رێگه‌ی رزگاری وڵاتن و پێداگری له‌سه‌ر دروستی دروشمه‌كانی سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و گوتی له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین.
سه‌رۆكی ئێران هه‌روه‌ها وتی هیچ كه‌سێك له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ناتوانی بنه‌ماكانی به‌هێزی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی تێك بدات و پێویسته له ده‌رفه‌تی به‌ده‌ستهاتوو له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به ئاراسته‌ی ئابووریی به‌رخۆدان سوود وه‌ربگرین و به‌هۆی گوشاری روحی و پروپاگه‌نده پاشه‌كشه نه‌كه‌ین.