بایدن له سهردانهكهی بۆ رۆژههڵاتی ناوهڕاست چی دهستكهوت؟

K24 - ههولێر:
سەردانەکەی جۆو بایدن، سهرۆكی ئەمریکا لێکەوتەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە، ئامانجی سهرهكی بایدن واژۆکردنی رێککەوتنێك بوو بۆ زیادکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە، لهگهڵ پێکهێنانی هاوپەیمانیەتییهکی ئەمنیی هەرێمی.
بایدن رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی جێهێشت، بەبێ واژۆکردنی رێککەوتنێک لەگەڵ بەرپرسانی سعودییە بۆ زیادکردنی بەرهەمی نەوت، یان پشتگیری هەوڵەکانی واشنتن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیهتییەکی ئەمنیی هەرێمی دژی ئێران، کە ئیسرائیلیشی تێدابێت، بەڵام هەر لەمیانی لوتکەکەدا وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەو هەوڵانەی رەتکردەوە، راشیگەیاند وڵاتەکەمان ناچێتە هاوپەیمانێتی لەم چەشنە و بەڵکو بە پیچەوانەوە داوای لە ئێران کرد، رەفتارەکانی لە ناوچەکەدا بگۆڕێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ وڵاتانی دیکە کار بۆ سەقامگیربوونی ناوچەکە بکەن.
بەرپرسانی کۆشکی سپی لەو باوەڕەدان، ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە یارمەتی شێوەی گفتوگۆکان دەدات، کاتێک ئەندامانی ئۆپیک پڵەس لە سەرەتای مانگی ئاب بە مەبەستی ئایندەی رێژەی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبنەوە.
لەوبارەیەوە بێن کاهیل، پسپۆڕی وزە لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی نووسیوەتی: هەموو چاوەکان لە 3ی ئابدا لەسەر ئۆپیکن، ئەگەر سعودیە و ئیمارات بیانەوێت لە رێگەی ئەو کۆبوونەوەیەوە بڕیار لەسەر زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بدەن، ئەوسا کاریگەرییەکانی سەردانەکەی جۆو بایدن بەکردەوە دەردەکەون، پێویستە تا ئەوکاتە چاوەڕێ بکەین.
لەگەڵ ئەوەشدا سەردانەکەی سەرۆکی ئەمهریکا جەختکردنەوەی پابەندبوونی وڵاتەکەی بوو بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و بەرپەرچدانەوەی هەژموون و کاریگەرییەکانی چین و رووسیا و ئێران لە ناوچەکەدا.
راپۆرتێکی هەواڵگری ئەمریکی ئاشکرای کردووە، لە سەردانەکەیدا بایدن دۆسیەی جەمال خاشقچی، کە لە ساڵی 2018دا لە کونسوڵخانەی سعودیە لە تورکیا کوژرا، هێناوەتەوە بەر باس و لەبەرامبەردا بن سەلمان بە بایدنی گوتووە: ئەمهریکا جارێکی دیکە کەوتەوە هەڵەیەکی گەورەوە. هەرچەندە لە ئیدارەی ئەمریکا دابەشبوونێک لەسەر سەردانەکەی بایدن هەبوو، بەڵام ئاگربەستی یەمەن و بەرژەوەندییە ئابورییەکانی ئەمهریکا پاڵنەری رێگەپێدراوی سەردانە چوار رۆژییەکەی ئەمهریکا بوون بۆ ناوچەکە.