وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا سزاكانی سه‌ر رووسیا قورس‌تر ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، سزای توندتر بۆ سه‌ر رووسیا تاووتوێ ده‌كه‌ن. ئەوە لە کاتێکدایە کە مۆسكۆ بە مووشه‌كباران وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی زاپۆرۆژیای له باشووری ئۆكرانیا، تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا چه‌ند پرسێك تاووتوێ بكه‌ن، یه‌كێك له‌و پرسانه، پێشنیازێكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپییه، كه داوایكردووه كڕینی زێڕی رووسیا قه‌ده‌غه بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشنیازكراوه، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی رووسی له لیستی ره‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابنرێن.
ئۆرسێلا فۆن دێر لاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ده‌بێت مۆسكۆ باجێكی قورسی ئه‌و شه‌ڕانگێزییه‌ی بدات"، به‌ڵام به‌رپرسێكی باڵای ئه‌وروپا پێیوایه، پێناچێت هیچ بڕیارێك له گفتوگۆی سه‌ره‌تایی له برۆكسل له‌سه‌ر ئه‌و سزا نوێیانه‌ی سه‌ر رووسیا بدرێت.
به گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، به‌ریتانیا گه‌وره‌ترین كڕیاری زێڕی رووسییه. بە پێی ئاماری گومرکەکانی رووسیە، بەریتانیا له ساڵی 2020، به بڕی 16.9 ملیار دۆلار، 290 تۆنی زێڕی لە رووسیا كڕیوه.
دوێنێش كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی 20 له "بالی" به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتن، به‌بێ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش كۆتاییهات. له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا باس له‌وه كراوه، ئه‌و تێچووه‌ی شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا، وڵاتانی جیهانیش هه‌ستی پێده‌كه‌ن.
كريستيا فريلاند، وه‌زیری دارایی كه‌نه‌دا رایگه‌یاندووه، به‌شداریپێكردنی رووسیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی "بالی" كارێكی بێمانایه، ئه‌و كاره‌ی كراوه، وه‌ك ئه‌وه وایه، كه‌سێك ئاگری كردبێته‌وه و بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه بانگهێشت كرابێت.