بەهای هاوردەی خشڵ و گەوهەر لە تورکیا بۆ سەرووی 150 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە

هەناردەی تورکیا بەراورد بە ساڵی رابردوو سەدا 20 زیادی کردووە
خشڵ و گەوهەر
خشڵ و گەوهەر

K24 - هەولێر:

عێراق لە پلەبەندی چوارەمی هاوردەکارانی خشڵ و گەوهەری تورکیا بووە لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا.

لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ، هەناردەی خشڵ و گەوهەری تورکیا بەرێژەی سەدا 9 بەراورد بە هەمان ماوەی 2021 بەرزبووەتەوە و داهاتەکەی 2.7 ملیار دۆلار بووە.

بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی و ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا، کۆی هەناردەی تورکیا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ 126 ملیار دۆلار بووە، کە بەراورد بە 2021 سەدا 20 زیادی کردووە.

لە داتاکاندا هاتووە، بەهای هەناردەی خشڵ لەو شەش مانگەدا 2.697 ملیار دۆلار بووە. کە ئەمریکا لە پلەی یەکەم و ئیمارات لە پلەی دووەم و هۆنگ کۆنگ لە پلەی سێیەمدا بووە. عێراقیش بە هاوردەکردنی 152 ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارمدایە.