دژه‌ تیرۆری كوردستان: له‌ مووسڵ 5 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژران

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی شام لە رۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج
وێنه‌ی شوێنه‌واری بۆردومانه‌
وێنه‌ی شوێنه‌واری بۆردومانه‌

K24 – هه‌ولێر:

دژه‌ تیرۆری كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی بۆردومانی درۆنێكی توركیا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌ مووسڵ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا 5 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمممە (17ی تەممووز/ یۆلیۆی 2022) کاتژمێر 14:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی شام لە رۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 5 چەکداری پەکەکە کوژران".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "بە گوێرەی زانیارییەکان، چوار لە کوژراوەکان پیاون و یەکێکیان ئافرەتە".