پارێزگاری نه‌ینه‌وا: ئیدانه‌ی بۆردومانی درۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر مووسڵ ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌جم جبووری ئیدانه‌ی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلێكی له سنووری پارێزگاكه‌ی له لایه‌ن دۆنه‌كانی توركیاوه كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نه‌جم جبووری رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی توركی بێ فڕۆكه‌وان، كاتژمێر (02:20) خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی له خۆرئاوای شاری مووسڵ بۆردومان كرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئه‌و بۆردومانه بووه‌ته هۆی كوژرانی پێنج كه‌س، كه یه‌كێكیان ئافره‌ته و توانراوه ناسنامه‌ی شوفێره‌كه بناسرێته‌وه، به‌ڵام ته‌رمه‌كانی دیكه ناسنامه‌یان نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كردووه و نووسیویه‌تی: به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین، كه ئاسایشی پارێزگای نه‌ینه‌وای كردووه‌ته ئامانج.
داوایشی له حكومه‌تی عێراق كردووه، ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌م جۆره كرده‌وانه‌ی توركیا لای حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌رببڕێت.
هاوكات ئه‌مڕۆ په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی بۆردومانی درۆنێكی توركیا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له مووسڵ بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا 5 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمممە (17ی تەممووز/ یۆلیۆی 2022) کاتژمێر 14:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی شام لە رۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 5 چەکداری پەکەکە کوژران".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بە گوێرەی زانیارییەکان، چوار لە کوژراوەکان پیاون و یەکێکیان ئافرەتە".