3 کەس بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لە مۆڵێکی ئەمه‌ریکا کوژران
"سالانه 40 هه‌زار كه‌س له ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ته‌قه‌كردن و هێرشی چهكداریییەوە ده‌كوژرێن"
K24 - هه‌ولێر:
له مۆڵێكی ویلایه‌تی ئیندیانای ئه‌مه‌ریكا، كه‌سێك ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كردووه، به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژران و 3 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه رایگه‌یاند، هێزەکانیان تەقەیان لە هێرشکارەکە کردووە و کوشتوویانە.
كه‌ناڵی "ئه‌ی بی سی"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، مارك مایرز، سه‌رۆكی شاره‌وانی گرینود له ویلایه‌تی ئیندیانا له راگه‌یه‌ندراێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مشه‌و ته‌قه‌یه‌كی زۆر له "پارك مۆڵ" كراوه، كه تێیدا 3 كه‌س كوژراون و 3 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه بریندار بووه، هه‌ر به برینداری خۆی گه‌یاندووه‌ته‌وه ماڵه‌وه، دواتر بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه و له‌وێ چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی گرینود ئاشكرای كرد، به‌گوێره‌ی راپۆرتی پۆلیس، هێرشكاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و كوشتوویانه، پۆلیسش داوای كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی رووداوه‌كه‌یان بینیووه، په‌یوه‌ندییان پێوە بكه‌ن و زانیاری‌یان پێبده‌ن.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "گانفايولنس أركايف" سالانه 40 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌كردن و هێرشی چهكدارییەوە ده‌كوژرێن، چه‌ند هه‌فته پێشتر، له ئاهه‌نگێكدا، كه‌سێك ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كرد و 7 كه‌سی كوشت و 30 كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد.
هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا له مانگی ئایاری رابردوودا،31 كه‌س له دوو رووداوی جیاواز كوژران.