کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بێئەنجام بوو

"تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری نەکراوە"
پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق

K24 – هەولێر

کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان، بێئەنجام بوو و نەیانتوانی رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری بکەن.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، فراکسیۆنەکان لەسەر دیاریکردنی رۆژێك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار رێنەکكەوتن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە.

به‌ر له‌ دەستپێکردنی کۆبوونەوەكه‌ی ئه‌مڕۆ، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، "کاندیدی ئێمە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رێبەر ئەحمەدە و یەکێتیش سێ چوار کاندیدی هەیە، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری نەکراوە، چونکە ئەو بابەتانە هەستیارن"