به فه‌رمی میلان گرێبه‌ستی ئیبراهیمیۆڤیچی نوێ كرده‌وه
یانه‌ی ئه‌یسی میلان به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه له‌گه‌ڵ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبه‌ری سوێدی درێژ كرده‌وه.
یانه‌ی میلان له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ گرێبەستەکەی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تا هاوینی ٢٠٢٣ نوێ كرده‌وه.
به گوێره‌ی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵیا، ئەو هێرشبەرە سویدییە مووچەی ساڵانەی دەبێته نزیكه‌ی ملیۆنێک و نیو یۆرۆ، بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانیشی پاداشتی دیکە دەچێتە سەر مووچەکەی.
ئیبرا سێ مانگی دیکە تەمەنی دەبێتە ٤١ ساڵ، بەڵام هێشتا ئامادە نییە واز لە یاریکردن بهێنێت و بەهۆی پێکانەوە نەشتەرگەرییەکی بۆ کراوە و چەند مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت و تا نزیکەی ناوەڕاستی وەرز بۆ یاریکردن بەردەست نابێت.
ئیبراهیمۆڤیچ له ساڵی 1991 له یانه‌ی ماڵمۆی سویدی ده‌ستی به یاریكردن كرد، دوای 10 ساڵ خولی سویدی جێھێشت روویكرده یانه‌ی ئا‌یاكس، له له كاروانی وه‌رزشی خۆی یاریی بۆ یانه‌كانی یوڤێنتۆس، ئینته‌ر میلان، بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان و لۆس ئانجلس گاڵاكسی كردووه، دواجار به یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه ئه‌یسی میلان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه تا ئێستا 158 یاری كردووه، 92 گۆڵ و 35 ئاسیستی هه‌یه.