بوومەلەرزەیەکی دیكه گەرمیانی هه‌ژاند

K24 - سلێمانی:
کاتژمێر 2:10 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەی دووەم له قەزای کەلاری سه‌ر به ناوەندی ئیدارەی گەرمیان روویدا.
محەمەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، گوڕی بوومەلەرزەكه 3 پلە بووه به پێوەری رێختەر.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، قووڵی بوومەلەرزەکه 9 کیلۆمەتر لەناخی زەوی، و به دووری 4 کیلۆمەتر لەسەنتەری قه‌زای کەلار بووه، و چەقەکەشی له بەرزاییەکانی نزیک زانکۆی گەرمیان بوو.
پێشتر دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاندبوو، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەی یه‌كه‌م بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر لە کەلار روویدا، چەقەکەی دەکەوێتە 9 کیلۆمەتر له باشووری رۆژهەڵاتی قەزاكه‌وه.
لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراقدا هاتبوو، "کاتژمێر 11:04 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی تەمموزی 2022، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌لاری هه‌ژاند، کە چەقەکەی لە دووری 9 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی قەزاكه بووە، گوڕەكه‌ی 4.6 پلەی رێختەر بوو".