فرانس پرێس: ئه‌ردۆغان جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له سوید و فینله‌ندا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، سه‌رۆك كۆماری توركیا جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامبوونی سوید و فنله‌ندا له هاوپه‌یمانێتی ناتۆ ده‌كات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئاسته‌نگ ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له هاوپه‌یمانی ناتۆ.
پێشتر مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سوید و فینله‌ندا له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌یان بۆ ئه‌ندامبوونیان له هاوپه‌یمانی ناتۆ كه بۆ توركیایان ناردووه، خواسته‌كانی ئه‌نقه‌ره تێر ناكات و توركیا ئه‌مه‌ی به هه‌ردوو وڵاته‌كه و هاوپه‌یمانێتی ناتۆشی راگه‌یاندووه.
چاوش ئۆغلۆ هه‌روه‌ها گوتبووی، توركیا به ناتۆ، سوید و فینله‌ندای راگه‌یاندووه، ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی سووره، ئه‌ندامبوونیشیان له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته بۆ مه‌رج و داواكارییه‌كانی توركیا، ده‌وه‌ستێته‌وه.