زاخارۆڤا بۆ لیز ترا‌س: هێشتا گه‌وره نه‌بوویت تا ئه‌و كاره بكه‌ی

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی كرملن وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌داته‌وه، كاتێك له‌باره‌ی سێرگی لاڤرۆڤه‌وه رایگه‌یاندبوو، "له سنووری خۆت ده‌توه‌ستێنین"، زاخارۆڤا رایگه‌یاند، "هێشتا گه‌وره نه‌بوویت تا ئه‌و كاره بكه‌ی".
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، وه‌ڵامی لیز ترا‌س، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌داته‌وه، كه پێشتر له‌باره‌ی سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندبوو، "له سنووری خۆت ده‌توه‌ستێنین". زاخارۆڤا له‌مباره‌یه‌وه له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له تیلگرام نووسیوویه‌تی: "هێشتا گەورە نەبوویت، لیز، بۆ ئەوەی بتوانیت لاڤرۆڤ لە سنووری خۆی بوەستێنیت".
پێشتر له چوارچێوه‌ی لێدوانێكدا لیز ترا‌س، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر بۆ سه‌رۆك وه‌زیران دیاریكرام ئاماده‌م پوتن ببینم، هه‌روه‌ها ده‌شتوانم سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له سنووری خۆی بوه‌ستێنم".
به‌هۆی شه‌ڕ و هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و وڵاتانی رۆژئاوا گرژی زۆری تێكه‌وتووه، به‌هۆیه‌وه سزای قورسی ئابووری و بازرگانی خراوه‌ته سه‌ر رووسیا.
ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاش له رووی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه هاوكاری كیێڤ ده‌كه‌ن، كه بووه‌ته هۆكاری نیگه‌ران بوونی مۆسكۆ.