"سكاڵا دژ به‌ ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی مووچه‌ كێشرایه‌وه‌"

"لەلایەن ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ داوای رەوانە نه‌كردنی ئەو بڕە پارەیە كرابوو"
پاره‌ی عێراقی
پاره‌ی عێراقی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی عێراق به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، سكاڵای دژ به‌ ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ كێشرایه‌وه‌، كە پێشتر لەلایەن ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ داوای رەوانە نه‌كردنی ئەو بڕە پارەیە كرابوو.

جه‌واد كازم عه‌لوان، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌، سكاڵای له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له‌ دادگه‌ی فیدڕاڵ، به‌تۆمه‌تی ناردنی به‌شێك له‌ داهاتی گشتی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردبوو.