به‌له‌مێك بنه‌ماڵه‌یه‌كی بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ده‌گواسته‌وه.. ژێرئاو كه‌وت

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان رایانگه‌یاند، به‌له‌مێك 100 سه‌رنشینی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌ره‌و ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ده‌گواسته‌وه، ژێرئاو كه‌وت، له ئه‌نجامدا 18 ژن خنكان و به‌ڵام پیاوه‌كان رزگاریان بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی پاكستان، 100 سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌له‌مه ژێرئاوكه‌وتووه‌كه ئه‌ندامانی یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن، ئه‌وانی بۆ ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له گوندی "ماشكا"وه به‌ره‌و گوندی "خارور"ی ناوچه‌ی سادق ئابادی هه‌رێمی "به‌نجاب" ده‌گواسته‌وه، هه‌رچه‌نده ژماریه‌ك رزگاركراون، به‌ڵام به ده‌یان سه‌رنشینی دیكه شوێنبزربوون.
*افسوس ناک خبر*
— Ch Zulfiqar Ali Suba (@ChZulfiqarAliS2) July 18, 2022
صادق آباد: دریائے سندھ میں باراتیوں سے بھری کشتی اُلٹنے کے باعث 19 خواتین جاں بحق ہو گئی pic.twitter.com/7sMQcCPeTV
ره‌نا كاشف مه‌حموود، گوته‌بێژی ئیداریی ناوچه‌ی سادقئاباد راگه‌یاند، ئه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، رووداوه‌كه بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 18 ژن، له‌كاتێكدا 25 تا 30 كه‌سی دیكه له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوچه‌كه رزگاركراون و توانراوه له رووباره‌كه ده‌ربهێنرێن.

پۆلیسی پاكستان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرای كردووه، تا ئێستا تیمی به‌هاناوه‌چوون به‌دوای ونبووه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی له رووباره‌كه ونبوون، ژنن، پیاوه‌كان توانیویانه به مه‌له‌كردن خۆیان رزگار بكه‌ن، به‌ڵام ژنه‌كان مه‌له‌كردنیان نه‌زانیوه، هه‌ر بۆیه زۆربه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌ندێكیشیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا گیانله‌ده‌ستدانی 18 ژن له رووباره‌كه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ژماره‌ی مردووان له به‌رزبوونه‌وه‌یه.