حزبهكهی مالیكی داوای دانبەخۆداگرتن دەكات
K24 - هەولێر
حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق، كە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، لە راگەیەندراوێكدا داوای دانبەخۆداگرتنی لایەنەكان و دووركەوتنەوە لە ھەر جۆرە شەڕوپێكدادانێكدا دەكات.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "حزبی دەعوە حزبی شەھیدانە و پەیڕەوەی شەھید محەمەد باقر سەدرە، چ لەو كاتەی لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون، یان لەو كاتەی لە بەرەكانی شەڕبوون، بەردەوام ئامانجیان بەرگریكردن بووە لە گەلی موسڵمانی عێراق".
حزبی دەعوە، لەو راگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوەشداوە، "لەگەڵ نیشانەکانی پێکهێنانی حکومەت، کەسانێک هەن ئاگری فیتنە لەناو شیعەكانی عێراقدا هەڵدەکەن.
ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ موقتەدا سەرد، رێبەرى رەوتى سەدر حزبى دەعوە و نوورى مالیکى، سەرۆکى ئەو حزبەی به هەڕەشە لەسەر خۆی تۆمەتبارکرد و داواى کرد، "مالیکی دەستبەردارى کارى سیاسی بێت و تۆبە بکات"، دوای پەیامەکەش ژمارەیەک لە لایەنەگرانی سەدر لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە رژانە سەر شەقامەکان.
بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکانی نووری مالکی، کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا، هەرچەندە نووسینگەی مالکی رەتیکردووە و دەڵێن ئهو دهنگانه "ساخته و دروستکراون"، لهگهڵ ئهوهشدا له بهغدا به تۆمهتی سووكایهتیكردن به سهركرده سیاسییهكان سكاڵا دژی مالیكی تۆماركردووه.