نێچیرڤان بارزانی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی عێراقی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق تاوتوێ كرد
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆپێشوازی له باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق، ئێریك شۆڤالیێ كرد و له دیدارێكدا باسیان له دوايين پێشهاتی سياسى و ئه‌منيى، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به رێگه‌ی گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور كرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، پێشهاته‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، تاوتوێكران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقى بۆ پاراستنى سه‌قامگيريى ناوچه‌كه به پێويست و گرنگ زانى.
نێچيرڤان بارزانی دووپاتىكرده‌وه، چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقه و هه‌بوونى ميكانيزمێك بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، به پێويست له قه‌ڵه‌مدا.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر پێويستيى و گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، به پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ جێگيركردنى بازاڕى جيهانيى وزره و پێگه و گرنگيى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌مباره‌يه‌وه كرا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو كه ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.