نێیمار بۆ مان سیتی، بێرناردۆ بۆ پاریس؟

پێپ گواردیۆلا شكستی به گفتووگۆیهكانی نێوان پاریس و مان سیتی هێنا له بارهی گۆڕینهوهی بێرناردۆ سیلڤا بهرامبهر نێیمار دا سیلڤا.
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی بیرناردۆ سیلڤا لەلایەن یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی رەتکرایەوه.
ماڵپەری لێ پاریسیێنی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، یانەی پاریس سانجێرمانی لە پێناو گواستنەوەی بیرناردۆ سیلڤا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی مانچیستەر سیتی ئینگلیزی، ئۆفەرێکی پێشکەش بەم یانەیە کردووە، ئامادەن نێیمار داسیلڤا تێکەڵ بە گرێبەستەکە بکەن، بەڵام یانە ئینگلیزیەکە ئەم ئۆفەرەی رەتکردەوە و ئامادەنین دەستبەرداری ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەکەیان بن.
لێ پاریسیێن باسی لەوەش کردووە، نێیمار بووەتە بارگرانی لەسەر پاریس سانجێرمان و ئەو یانەیە هەموو هەوڵێک دەدات ئەم هاوینە دەستبەرداری بێت.
بێرناردۆ سیلڤای تهمهن 27 ساڵ، له یانهی بێنفیكا پێگهیشتووه، گواستنهوهی زستانهی 2015 به گرێبهستێكی 3 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانهی مۆناكۆ گواسترایهوه، دوای دوو ساڵ مۆناكۆ به 50 ملیۆن یۆرۆ ئهو یاریزانهی به یانهی مان سیتی فرۆشت، سیلڤا لهگهڵ سیتی له كۆی 249 یاری، 48 گۆڵ و 50 ئاسیستی كرد و له هاوینی 2025 گرێبهستهكهی لهگهڵ یانه ئینگلیزییهكه كۆتایی دێت.