به فهرمی بایرن میونشن گواستنهوهی دی لیختی راگهیاند
ماتیاس دێ لیخت بەرگریکاری هۆڵەندی بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، دواجار لەگەڵ کارگێری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی گەیشتنە رێکەوتن و ماتیاس دێ لیخت بەرگریکاری هۆڵەندی ئەو یانەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ، واتە تاوەکو ساڵی 2027 بۆ ریزەکانیان گواستەوە.
ماڵپەری فەرمی باڤارییەکان هیچ ئاماژەیەکی بە تێچووی گواستنەوەکە نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکە نزیکەکانی ئەو یانەیە بڵاویان کردووەتەوە، بایرن 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی دێ لیخت پێشکەشی یۆڤێنتۆس کردووە، 70 ملیۆن پێشەکی و هەروەها 10 ملیۆن یۆرۆ دیکە وەکو دەستکەوت و پاداشت پێشکەش دەکەن.
ماتیاس دی لیختی تهمهن 22 ساڵ، له یانهی ئهیاكس پێگهیشتووه، دواتر له هاوینی 2019 روویكرده یانهی یوڤێنتۆس به 85 ملیۆن یۆرۆ بووه گرانبههاترین بهرگریكاری مێژوو، لهگهڵ یانهی یوڤی له كۆی 117 یاری، 8 گۆڵ و 3 ئاسیستی ههبوو.