به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا: دوێنێ پتر له 1000 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه
K24 – سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، ته‌نیا دوێنێ 1050 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه.
دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی هیوا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، ئامارەکانی دوێنێ (دووشه‌ممه 18ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) نەخۆشخانەی هیوا به‌مشێوه بوون:
1050 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەیان كردووه
3912 پشکنینی جۆراو جۆری تاقیگەیی بۆ نەخۆش ئەنجامدراون
263 نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتووە
228 نەخۆش پشکنینی تیشک، ئیکۆ و سۆناریان بۆ کراوە
80 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داخڵكراون
385 نەخۆش لە قاوشە جۆراو جۆرەکانی نەخۆشخانە داخڵکراون
هه‌روه‌ها نه‌قشبه‌ندی راشیگه‌یاند، چه‌ندین ساڵه داوا ده‌كه‌ین پڕۆژه‌ی دروستكردنی (نه‌خۆشخانه‌ی هیوای گه‌وره) جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه له ئێستادا شوێن بۆ نه‌خۆش نه‌ماوه، هیوادارم پێش روودانی كاره‌سات ئه‌و پڕۆژه‌یه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.