خامه‌نه‌ئی: ئەگەر رووسیا ھێرشی بۆ سەر ئۆكرانیا نەكردبا ھێرشی دەكرایە سەر
K24 – هه‌ولێر:
رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێكیدا لەگەڵ سەرۆككۆماری رووسیا رایگەیاند، ئەگەر رووسیا ھێرشی بۆ سەر ئۆكرانیا نەكردبا، رۆژئاواییەكان ھێرشیان بۆ سەر خاكی رووسیا دەكرد.
ئەمڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) لە پەراوێزی كۆبوونەوەی لوتكەی تاران لەسەر پرسی سووریا، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆككۆماری رووسیا چاوی بە عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران كەوت، لەو كۆبوونەوەیەدا رێبەری ئێران ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "رووسیا لەسەردەمی پۆتندا سەربەخۆیی خۆی لەبەرامبەر رۆژئاواییەكان راگرتووە".
خامه‌نه‌ئی راشیگه‌یاند، ئەگەر رووسیا ھێرشی بۆ سەر ئۆكرانیا نەكردبا، ھێرشی دەكرایە سەر.
داواشیكرد، هه‌ردوو وڵات كه سزای وڵاتانی ئه‌وروپایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، په‌یوه‌ندییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی قوڵ په‌ره پێبده‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به درێژایی ماوه‌ی رابردوو رێكه‌وتنی به‌رده‌وام له نێوان ئێران و رووسیادا هه‌ن، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی نه‌وت و گازدا، پێویسته ته‌واوی ئه‌م رێكه‌وتنانه جێبه‌جێ بكرێن.