ژماره‌ی كوژراوانی تۆپیارانه‌كه‌ی توركیا له زاخۆ گه‌یشته 8 كه‌س
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا له سنووری زاخۆ 8 كه‌سه و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 23 كه‌س.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 ژماره‌ی برینداره‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌ی، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی سنووره‌كه هاوكاری گه‌شتیارانیان كردووه و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زاخۆ گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی چڕی تۆپبارانه‌كه‌وه نه‌توانراوه به‌هانای هه‌موو برینداره‌كانه‌وه بچن، پێشبینیكراوه ژماره‌ی برینداره‌كان زیاتر بێت.
گوهدار شیخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا هه‌یه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ناوچه‌كه ئاڵۆزی تێدا درووست ببێت، خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناتوانن سه‌ردانی ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
گوتیشی: ئه‌و تۆپبارانه‌ی توركیا، كه ئه‌وڕۆ كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی پەرەخ لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ، به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری عه‌ره‌بی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بوونه‌ته قوربانی و ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌شتیارانه به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ژن و منداڵێش له‌نێو كوژراوه‌كاندا هه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام راگه‌یاندووه، ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه و خه‌ڵكی بۆ حه‌سانه‌وه دێنه ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆش روویداوه، كارێكی دژمنكارانه‌یه و به‌داخه‌وه خه‌ڵێكیك زۆر بوونه‌ته قوربانی.