سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  کلێمێنس زێمتنەر کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کلێمێنس زێمتنەر کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە  20 ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە  کلێمێنس زێمتنەر کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردووە ، ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داھاتوویدا.

کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، پێزانینی خۆی بۆ ھەماھەنگیی و ھاریکاری بەھێزی دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

5234
87

 

2354