ئاسایشی زاخۆ: نازانرێت تۆپبارانه‌كه چ لایه‌نێك كردوویه‌تی

کوردستان
زاخۆ
سوپای توركیا
دهۆك
شه‌هید
بریندار
منداڵ
گه‌شتیاری عه‌ره‌ب
سه‌یرانگه
هه‌رێمی كوردستان
په‌كه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی زاخۆ بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، تا ئێستا نازانرێت چ لایه‌نێك تۆپبارانی گه‌شتیارانی كردووه.
ئه‌مڕۆ له ئاكامی تۆپبارانی ناوچه‌ی گه‌شتیاری "په‌رخی" له قه‌زای زاخۆ، 8 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 24 هاووڵاتی دیكه بریندار بوون.
له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی تۆپبارانه‌كه‌ی كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی زاخۆ رایگه‌یاند، تا ئێستا نه‌زانراوه چ لایه‌نێك تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌و ناوچه گه‌شتیارییه‌ی تۆپباران كراوه، ده‌كه‌وێته سنووری زاخۆ و نزیكه له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا و به هۆی سه‌رنجڕاكێشی ناوچه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاری عێراقی روویان تێكردبوو.