حه‌لبووسی: ناكرێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێیه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ناكرێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانێكی كراوه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێ ناوچه‌یی و ناكۆكییه‌كانی ده‌ره‌وه، كه به‌هۆیه‌وه عێراقییه‌كان خوێنیان ده‌ڕژێت".
حه‌لبووسی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بكات، بۆ پاراستنی عێراق و هاووڵاتیانی، هه‌موو رێگه‌چاره‌یه‌ك بگرێته‌به‌ر".
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دوای بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گوندی په‌ره‌خ دێت، كه ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای زاخۆ، به‌هۆی بۆردوومانه‌كه 9 كه‌س كوژران و 23ـی دیكه‌ش برینداربوون.