له ئاكرێ ته‌رمی گه‌نجێك له زێی گه‌وره دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێك به ناوی مو‌سا مه‌هدی عه‌زیز، دوای ئه‌وه‌ی دوێنی كه‌وتبووه ناو ئاوی زێی گه‌وره، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
ئه‌و گه‌نجه له‌دایكبووی 1995ه و دانیشتووی گوندی چه‌مه بووه، كه سه‌ر به ناحیه‌ی رۆڤیایه.
كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه، دوێنێ به پۆلیسیان راگه‌یاندبوو، كوڕه‌كه‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه و له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.