به‌رهه‌م ساڵح: تۆپبارانكردنی توركیا جێگه‌ی قبوڵكردن نییه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق له تویتێكدا ئیدانه‌ی تۆپبارانكردنه‌كه‌ی قه‌زای زاخۆ كرد، كه بووه هۆی شه‌هید بوونی 9 كه‌س و بریندار بوونی 26 كه‌سی دیكه و رایگه‌یاند، دووباره‌بوونه‌وه‌ی بۆردوومانی توركیا، پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 20ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) رایگه‌یاند، بۆردوومانی توركیا پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی، دووباره بوونه‌وه‌شی جێگای قبووڵكردن نییه.
سه‌رۆك كۆمار راشیگه‌یاندووه، "بۆردوومانه‌كه‌ی سه‌ر قه‌زای زاخۆ، كه بووه هۆی شه‌هید و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عێراقی، ئیدانه‌كراوه و جێگای قبووڵكردنیش نییه، پێشتریش داوامان كردووه ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه پێشێلكاریی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تییه.