موقته‌دا سه‌در رێككاره‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توركیای راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له په‌یامێكدا ئیدانه‌ی تۆپبارانی زاخۆی كرد و رایگه‌یاند، توركیا بێشه‌رمی گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه پێی وایه عێراق ناتوانێت وه‌ڵامی بداته‌وه، جگه له ئیدانه‌كردنی بێ ئه‌رزشانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌مه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م پێشنیاز ده‌كه‌م له رێی ئه‌م خاڵانه‌وه یان هه‌ندێكیان وه‌ڵامی توركیا بدرێته‌وه:
یه‌كه‌م: ئاستی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی توركیا كه‌مبكرێته‌وه.
دووه‌م: سه‌رجه‌م ده‌روازه وشكانییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا دابخرێن.
سێیه‌م: سكاڵا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژی توركیا تۆمار بكرێت و په‌له‌ی لێ بكرێت.
چواره‌م: رێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بۆردومانكردنی پارێزگاكانی باكوور و هه‌رێم له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه چیدیكه ته‌حه‌ممول ناكرێت.