ناوی لیڤاندۆڤسكی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ بارسێلۆنا دروست كردووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی كێشه‌یه‌كی سه‌یر فرۆشتنی درێسه‌كانی لیڤاندۆڤسكی راگرت.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه كارگێری بارسێلۆنا به‌هۆی ئه‌و هه‌موو داخوازی هانده‌رانه بۆ كڕینی درێسی لیڤاندۆڤسكی تووشی سه‌رسوڕمان بووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: به‌هۆی ناوی لیڤاندۆڤسكی كێشه‌یه‌كی سه‌یر بۆ بارسێلۆنا دروست بووه، به‌وپێیه‌ی ناوی ئه‌و ئه‌ستێره پۆڵه‌ندییه (Lewandowski) كه دوو پیتی wـی تێدایه، به‌مه‌ش ئه‌م پیته ئێستا به‌رده‌ست نییه، بۆیه ناتوانن له ئێستادا هیچ درێسێكی دیكه دروست بكه‌ن و بیخه‌نه نێو فرۆشگایه‌كان.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، لیڤاندۆڤسكی 33 ساڵ، پێشتر له هاوینی 2014 له یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ بایرن لیڤا له كۆی 374 یاری، 344 گۆڵ و 72 ئاسیستی تۆمار كردووه.