یونامی: تۆپبارانكردن رێگه‌یه‌كی مه‌ترسیداره عێراقی پێ لاواز ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له باره‌ی تۆپبارانی ئه‌مڕۆی زاخۆوه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "جارێكی دیكه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری تۆپبارانكردنی كوێرانه، كه به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابێت هێرشه‌كان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بكرێن".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یونامیدا هاتووه: "پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كه‌سوكاری قوربانیان راده‌گه‌یه‌نین، هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین و داواش ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ دیاریكردنی باردۆخ و هۆكاری هێرشه‌كه بكرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ده‌بێت رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت، تۆپبارانكردن له عێراق رێگه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، له رێگه‌یه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراقی پێوه‌ی لاواز ده‌كرێت، داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ده‌كه‌ین، ده‌ستبه‌جێ ئه‌م پێشێلكاریانه رابگرن.