سوارێز شوێنی یاریزانه شێرپهنجهكه دهگرێتهوه؟
بورووسیا دۆرتمۆند بیر لە گواستنەوەی لویس سوارێز هێرشبەری پێشووی یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدرید دەکاتەوە.
دوای تووشبوونی سباستیان هالەر گۆڵکاری کۆتدیڤواری یانەی بورووسیا دۆرتمۆن بە شێرپەنجە، زەردەواڵەکان ماوەیەکی درێژ بێبەش دەبن لە تواناکانی گۆڵکارە نوێیەکەی.
فلۆریان پلێتێنبێرگ رۆژنامەنوسی ئەڵمانی لە تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە، لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرگوایی پێشووی یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بۆ ئەو یانەیە پێشنیار کراوە، بۆیە ئەو یانەیەش بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکاتەوە، وەکو شوێنگرەوەی کاتی هێرشبەری یانەکەیان.
سوارێز ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە کۆتایی هات و یانەکەی جێهێشت، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەکردووەتەوە.
لویس سوارێزی تهمهن 35 ساڵ، له یانهی ناسیۆناڵی ئۆروگوایی پێگهیشتووه، دواتر له 2006 له دهرگهی یانهی گرۆنینجینی هۆڵهندی هاته ئهورووپا، دوای وهرزێك روویكرده ئایاكس، دوای چوار وهرزكردن له یانهی ئایاكس به گرێبهتسێكی 26 ملیۆن یۆرۆ پهیوهندی به لیڤهرپوول كرد، لهگهڵ یانه ئینگلیزییهكه له كۆی 133 یاری، 82 گۆڵ و 46 ئاسیستی كرد، پاشان له 2014 بۆ یانهی بارسێلۆنا گواسترایهوه، له 281 یاری، 194 گۆڵ و 113 ئاسیستی كرد، له دوو وهرزی رابردووش یاریی بۆ ئاتڵێتیكۆ مهدرید كرد، له 83 یاری، 34 گۆڵ و 6 ئاسیستی تۆمار كرد.