له عێراق داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی توركیا ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی توركیا و وه‌ڵامی توندی به‌غدا ده‌كه‌ن.
ئه‌م داوایه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری شارۆچكه‌ی زاخۆ، 9 هاووڵاتی عێراقی گیانیان له‌ده‌ستدا و 26ی دیكه بریندار بوون له ئاكامی تۆپباران، كه به‌رپرسانی باڵای عێراق، ده‌ڵێن له لایه‌ن توركیاوه كراوه.
له نه‌جه‌ف هاووڵاتیان چوونه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی توركیا و خۆپیشاندانیان له دژی ده‌ستپێكردووه.
له شاری به‌غدا سه‌دان هاووڵاتی كۆبوونه‌ته‌وه و له خۆپیشاندانێكدا داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی توركیا ده‌كه‌ن.
هاوكات موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا ژماره‌یه‌ك پێشنیازی خستووه‌ته‌ڕوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توركیا كه یه‌كێكیان بریتییه له دابه‌زاندنی ئاستی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی و داخستنی ده‌روازه‌كان.
هه‌روه‌ها له پارێزگای كه‌ربه‌لا، هاووڵاتیان دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردووه.
ژماره‌یه‌ك لایه‌نی عێراقیش له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئاماژه به بۆردومانكردنی سه‌ربازگه‌ی زلیكانی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن.
رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی زاخۆ و كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عێراقی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی عێراقی هێناوه‌ته ده‌نگ.
