ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی: هه‌موو رێگه‌یه‌كی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه ره‌وایه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، هه‌موو رێگه‌یه‌كی میللی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژی و تاوانه ئیدانه‌كراوه، له‌به‌رده‌ستن و هه‌موو شێوازیكیان ره‌وان، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا له عێراقدا.
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی توركیا تۆپبارانی سه‌یرانگه‌یه‌كی سنووری زاخۆیان كرد و له ئاكامدا 9 هاووڵاتی عێراقی كوژران، كه یه‌كێكیان منداڵێكی یه‌ك ساڵان و چواریان كچ و چواریان كوڕ بوون و 26 هاووڵاتی دیكه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون، بریندار بوون.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، له رێی تویته‌ره‌وه په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: دووباره بوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی توركیا بۆ سه‌ر شار و گوند و سه‌روه‌ریمان ده‌ریده‌خان سووربوونێكی روونیان هه‌یه بۆ لادان له هه‌موو نه‌ریت و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له لایه‌ك و پابه‌ندییه‌كانی مامه‌ڵه‌ی دراوسێیه‌تی له لایه‌كی دیكه‌وه. ئه‌و كاته‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌راسانت ده‌كات و ده‌ستدرێژیت ده‌كاته سه‌ر و دان به سه‌روه‌ریت نانێت له‌سه‌ر خاكی خۆت و كرده‌ی دوژمنكارانه‌ی به‌رده‌وام ده‌كاته سه‌رت، بێده‌نگی واته ترسنۆكی و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ده‌روونمان قبووڵكراو نییه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌ر بۆیه پێویسته له سه‌ر حكومه‌ت ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و وه‌ڵامی ئه‌و دوژمنكارییه بداته‌وه و به‌رپرسیارێتی یاسایی خۆی له به‌رگریكردن له عێراق به خاك و گه‌ل و سه‌روه‌رییه‌وه جێبه‌جێ بكات.