بایدن: تووشی شێرپه‌نجه بووم
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك تووشبوونی خۆی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه راگه‌یاند، گوتی: "له‌ته‌مه‌نی منداڵیمدا له نزیك پاڵه‌وگه‌یه‌كی نه‌وتدا ژیاوم، بۆیه تووشی شێرپه‌نجه بووم".
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی رایگه‌یاند، "له‌سه‌رده‌می منداڵیمدا له شاری كلیمۆنت، ماڵه‌كه‌مان له نزیك پاڵه‌وگه‌یه‌كی نه‌وت بوو، من و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نزیك ئه‌و پاڵاوگه‌یه ده‌ژیان، تووشی شێرپه‌نجه بووین".
بایدن راشیگه‌یاند، له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه تۆماركراوه.
له‌مباره‌یه‌وه كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌ر له‌وه‌ی بایدن ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پێستی وه‌رگرتووه و چاكبووه‌ته‌وه.
بایدن، ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 79 ساڵ، گه‌وره‌ترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه له مێژووی وڵاته‌كه‌یدا، له ئێستادا هه‌وڵده‌دات ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی بۆ ساڵی 2024 به‌ده‌ست بێنێت، ماوه‌یه‌كیشه زانیاری ده‌گمه‌ن له میانی قسه‌كانیدا باس ده‌كات و هه‌ر زوو كۆشكی سپی روونكردنه‌وه له‌باره‌ی قسه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه.
Did Joe Biden Just Admit He Has Cancer? pic.twitter.com/kKR5YrJyej
— The Michael Dade Project (@RealMichaelDade) July 20, 2022