ترامپ: به‌ریتانیا هاته‌وه ده‌ست خه‌ڵكه‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته له هه‌ڵبژاردنی 2016، له باره‌ی بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، ئه‌وه بڕیارێكی مه‌زن بوو.
ترامپ گوتی: "كارێكی مه‌زنه كه هاووڵاتییانی به‌ریتانیا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریاندا و توانیان جارێكی دیكه وڵاته‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه".
قسه‌كانی ترامپ له كاتی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌شتیاری تایبه‌ت به یاری گۆلف بوو له سكۆتلاند، كه ساڵی 2014 له دامه‌زراوه‌ی دوبه‌ی گه‌شتیاری كڕیویه‌تییه‌وه.
نزیكه‌ی 52 له سه‌ده‌ی ده‌نگده‌رانی به‌ریتانیا، له به‌رژوه‌ندی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگیاندا.
رێژه‌ی به‌شداریكردن له ریفراندۆمه‌كه 72 له سه‌د بوو، ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و وڵاته له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1992.
ترامپ گوتیشی: "له هه‌موو دنیا خه‌ڵك تووڕه‌یه، به‌هۆی سنووره‌كان و به‌هۆی هاتنی خه‌ڵك بۆ وڵاته‌كه‌یان و داگیركردنی".
ترامپ له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به سكۆتلاند، نووسیویه‌تی: "ئه‌و وڵاته شوێنێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره و خه‌ڵكه‌كه‌ی توانییان جارێكی دیكه وڵاته‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش وا ده‌كه‌ین و جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، به‌بێ گاڵته".
هاوكات چالاكوانانی سكۆتلاند، داوای رێكخستنی خۆپیشاندانییان له دژی ترامپ كرد، كه به لێدوانه تونده‌كانی له دژی موسڵمانان و به‌ناوبانگه و بانگه‌شه‌ی ره‌گه‌ز په‌رستییه‌كانی.
پێشتر زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌ریتانی له یاداشتێكدا، داوایان له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان كردبوو، ڤیزای به‌ریتانیا به ترامپ نه‌درێت.
دایكی ترامپ به ره‌گه‌ز سكۆتلاندییه و پێشتر 10 ساڵ به‌ڵێنیی دابوو یادی دایكی له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا بكاته‌وه.