چاوشئۆغڵو: هیچ هێرشێکمان نەکردووەتە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی
K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە بارەی هێرشەکەی سنووری زاخۆ کە 9 هاووڵاتی تێیدا کوژران و 29ـی دیکەش بریندار بوون، گوتی: هیچ هێرشێکمان نەکردووەتە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ھێزە سەربازییەکانی تورکیاوە وەرمگرتووە، ھیچ ھێرشێکمان نەکردوەتە سەر ھاووڵاتییانی مەدەنی".
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "بۆ دهركهوتنی راستییهكان، ئامادهی هاوكارین، توركیا ناوچهی مهدهنی ناكاته ئامانج".
ئەم لێدوانەی چاوشئۆغڵو لە کاتێکدایە، رای گشتی و لایەنە سیاسی و حکومیەکانی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و تەنانەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، پەنجەی تۆمەتەکان ئاراستەی سوپای تورکیا دەکەن و گرووپ و چالاكوانهكان له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بانگهوازیان بۆ خۆپیشاندانی فراوان له دژی توركیا كردووە.
هەروەها ئاژانسی ههواڵی فهرمی عێراق، بڵاویكردهوه، خۆپیشاندان لهبهردهم باڵیۆزخانهكه دهستیپێكردووه.
دوێنێ چوارشەممە 20ـی تەمووزی 2022، هاوینەهەوارێكی سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ تۆپباران کرا و لە ئاکامدا ژمارەیەك گەشتیار بوونە قوربانی کە زۆرینەیان دانیشتووی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوو.
لەم هێرشەدا 9 هاووڵاتی شههید بوون و 29 هاووڵاتی دیكەش بریندار بوون، یەکێك لە شەهیدەکان منداڵێکی تەمەن یەك ساڵە و ئەوانی دیکەش چوار کچ و چوار کوڕ بوون.