هەریر.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 6 کەسی دیکەش برینداربوون

بریندارەکان گواستراونەتەوە هەولێر
دیمەنی رووداوەکە
دیمەنی رووداوەکە

K24 - هەریر

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای دووسایدی هەریر روویدا لە ئەنجامدا 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 6 کەسی دیکەش برینداربوون.

لەزگین سەباح، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر بە کوردستان24ی راگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە بە بوونی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای دەشتی هەریر، هەر ئەوکاتە تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداو بۆ ئەوەی تەرم و بریندارەکان بگوازنەوە نەخۆشخانە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان تەواو سوتاوە، مردووەکان خەڵکی دەڤەری بارزانن و بریندارەکانیش خەڵکی کەرکووکن، لە هەریر چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکان کرا و دواتر رەوانەی هەولێر کران".

گوتیشی: "لەنێو بریندارەکان دوو ئافرەت و منداڵێکی 16 ساڵی هەیە، بە گشتی برینەکانیان سەخت نییە".