كازمی بۆ سوپا: له‌كاتی هه‌بوونی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاكی عێراق له ئاماده‌باشیدابن

K24- هەولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد، له‌م قۆناغه‌دا جه‌خت له زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان بكه‌نه‌وه و ئاستی مه‌شقی سه‌ربازیش به‌رزبكه‌نه‌وه، به‌رده‌وام له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاكی عێراق، له ئاماده‌باشیدابن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، كازمی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به رۆڵی سوپای عێراق كرد و رایگه‌یاند، هه‌ر له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی كابینه‌كه‌ی، له‌پێناو دامه‌زراندنی داموده‌زگایه‌كی سه‌ربازی پته‌و، پاڵپشتی له سوپا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه سنووره‌كان و هاووڵاتیان پارێزراوبن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌روبه‌ندی پێشێلكارییه‌كانی دوێنێی زاخۆ، پێویسته سوپا له مه‌شقی به‌رده‌وامدابێت و پێداویستییه‌كانی بۆ دابینبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌بوونی ده‌ستدرێژیی، ئاماده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه بێت.
دوێنی به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ كه‌س شه‌هیدبوون و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ركران، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌م پرسه كۆده‌بێته‌وه.