وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: بەشێوەیەکی زۆر جددیانە کە پێشتر پێشینەی نەبووە لەسەر ئەم موشەکبارانکردنانە وەڵاممان دەبێت
K24- هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی تۆپبارانكردنی ناوچه‌ی په‌ره‌خی گه‌شتیاری له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، ئاشكرایكرد، ئەم هەڕەشەیه هەرگیز تێناپەڕێت، ئێمە بە توندترین شێوە لە بەرزترین ئاست وەڵام دەدەینەوە.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، "هەموو رێگەیەکی دوور و راستی دەگرینەبەر، بۆ ئەوەی ئەم جۆرە هێرشانە دووبارە نەبنەوە، ئەمجارە ئەم هەڕەشەیه هەرگیز تێناپەڕێت، بە توندترین شێوە لە بەرزترین ئاست وەڵام دەدەینەوە، هەر بڕیارێکی دیبلۆماسی پێویست بۆ سەروەری عێراق، دەگرینەبەر".
له‌باره‌ی پاراستنی سنووری هاوبه‌شی نێوان عێراق و توركیا سه‌حاف گوتی: "هه‌موو جار گوتوومانه له‌ماوه‌ی 5 كیلۆمه‌تر ده‌توانین سنووره‌كانمان به‌هاوبه‌شی بپارێزین، ناكرێت خاكی عێراق ببێته شوێنی ململانێی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، هیچ یاسا و رێكه‌وتننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، رێگه به‌م جۆره هێرشانه نادات".
سه‌حاف راشیگه‌یاند: "پێویستە هەماهەنگییەکی تایبەت لە نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم هەبێت، بۆ ئەوەی ئاسایشی سنوورەکە بپارێزرێت، ئەم هەماهەنگیە بۆ ئەوەیە لە هەر ناوچەیەک ناساقامگیری دروست ببێت، حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم کاردەکەن بۆ پاراستنی، وەکو چۆن لە رێککەوتننامەی شنگالیش هەیە، کە هێزی هاوبەش بڵاوەیان پێدەکرێت، بۆ ئەوەی رێگری بکات بۆ هەر گروپێک لەو ناوچانە هەبێت".
ئه‌م گوته‌بێژه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:"سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنامەی دەرکردنی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال، لە ئەمری واقیعدا کۆمەڵێک ئاڵنگاری هەن، بۆ بڵاوەپێکردنی هێزیش لەم ناوچانە، رێککەوتن لەگەڵ هەولێر هەیە، بۆ ئەم مەبەستە له‌گه‌ڵیان کۆدەبینەوە، بەڵام لایەنی تورکی تاک لایانانە هەنگاو دەنێت بۆ پێشێلکردنی سەرەوەری عێراق، ئێمەش ئەمە قبوڵ ناکەین".
سه‌حاف روونیكرده‌وه: "ئەوەی پێشتر هەبووە مەحزەرێک بووە لەگەڵ رژێمی پێشووی عێراق نه‌وه‌ك رێكه‌وتن، هیچ جۆرە لێكتێگه‌یشتنێك نییە بۆ ئەوەی ئەو هێرشانە بکرێت، عێراق نابێت شەڕی بە وەکالەتی تێدا بکرێت، ئەوەی تورکیا دەیکات هیچ بنامەیەکی یاسایی نییە، بەڵکو دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
ده‌شڵێت: "بۆ هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا، حکومەتی عێراق چەند جارێک پەیوەندی به ئه‌نقه‌ره کردووە، بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ئێستادا چەند هەنگاوێکی بە پەلەمان ئەنجامدا، بانگهێشتی باڵوێزی تورکیامان لە عێراق کرد، بەیاننامەیەکی توندماندا بە باڵوێزی تورکیادا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق روو دەکاتە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان بە شێوازێکی زۆر جدییانە کە پێشتر پێشینەی نەبووە لەسەر ئەو مووشەکبارانکردنە، ئێمە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ پاراستنی سەروەری عێراق، سەرۆکوەزیران زۆر جددیە، داوای کردووە سووپا ئامادەیی تێدا بێت بۆ هەر هێرشێکی لە ناکاو کە دێتە پێش گەلی عێراق.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، عێراق پابەندە بە پاراستنی گیانی دیبلۆماتکارەکان، هاووڵاتییانی عێراق کە دەبینن رۆڵەکانیان دەبنە قوربانی و خوێنیان بە فیڕۆ چووە و کوژراون، هەست بە نیگەرانییەکی یەکجار زۆر دەکەن، نابێت ئێمە رێگە لە عێراقییەکان بگرین بۆچوونی خۆیان دەرببڕن، لە هەوڵداین چارەسەرێکی بنەڕەتی بدۆزرێتەوە چیتر هێرەشەکان دووبارە نەبێتەوە.
دوێنی به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ كه‌س شه‌هیدبوون و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، به‌م هۆیه‌وه چه‌ندین به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ركران، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌م پرسه كۆده‌بێته‌وه.