كاردانه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا
K24 – هه‌ولێر
بڕیاری خه‌ڵكی به‌ریتانیا بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی به‌ریتانیا، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی لێكه‌وته‌وه كه بڕیاره له مانگی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌ی هه‌ڵگرێت، كه پێی وایه پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌رێوه‌بردنی به‌ریتانیا پاش جیابوونه‌وه پێویستی به سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ هه‌یه و ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌گه‌ڵ شاژن باسكردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ خۆی له به‌ره‌ی مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بوو.
بازاری بۆرسه‌كانی به‌ریتانیا تووشی داكشانێكی بێ وێنه بوون و به‌های پاوه‌ند له به‌رامبه‌ر دۆلار نزیكه‌ی 10% دابه‌زیوه.
بانكی ناوه‌ندی ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه بۆ گرتنه به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ بازار.
پارتی نه‌ته‌وه‌یی سكۆتله‌ندا داوای ریفراندۆمێكی نوێ بۆ جیابوونه‌وه له به‌ریتانیا ده‌كات. رێبه‌ری پێشووی پارته‌كه رایگه‌یاند شانشینی یه‌كگرتوو ده‌نگ به ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا دا، به‌ڵام سكۆتله‌ندا ده‌نگی به مانه‌وه دا.
سكۆتله‌ندا، به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌رچوونی به‌ریتانیا، ئاینده‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بینێته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتله‌ندا نیكۆلا ستورجن بیرۆكه‌ی ریفراندۆمێكی نوێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی خسته‌ڕوو و باس له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شانشینی یه‌كگرتوو كرد و گوتی ده‌یانه‌وێت سكۆتله‌ندا له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا بمێنێته‌وه، كه به‌پێچه‌وانه‌وه، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر مێزه.
تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا رایگه‌یاندی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ره‌نجامێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت.
به‌وته‌ی بلێر، ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، دووه‌مین ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سكۆتله‌ندا به‌دوای خۆیدا دێنێت.
دۆنالد ترامپ پاڵێورای كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له كاتی گه‌یشتن به سكۆله‌ندا رایگه‌یاند به‌ریتانییه‌كان وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنایه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئێمه ئه‌مریكا به‌ده‌ست دێنینه‌وه.
ترامپ بۆ كردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی گولفی Turnberry ترامپ له سكۆتله‌ندایه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا دمیتری مێدڤێدێڤ رایگه‌یاند پێویستیان به هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌نجامی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه وبه‌پێی به‌رژوه‌ندیی روسیا هه‌نگاو ده‌گرینه‌به‌ر.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا مانۆئێل ڤالس رایگه‌یاند كاتی دووباره وه‌به‌رهێنانه له ئه‌وروپا یان مه‌ترسی پارچه‌بوونی یه‌كێتی ئه‌وروپایه، كه جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا به شوكێكی گه‌وره وه‌سفكرد.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌نجامی ده‌نگدان، نیشانه‌ی بوونی لاوازییه‌كه له ئه‌وروپا، كه نابێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ فه‌رامۆش بكرێت.
ئه‌نگێلا مێكل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند ئامانجمان پێویسته ئه‌وه بێت كه به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئاینده‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان هه‌بێت.
مێركل گوتی دۆنالد توسك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا و فرانسوا ئۆلا‌ند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ماتی‌و رێنزی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه له بێرلین بانگهێشت ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی ته‌نیا به پێكه‌وه‌بوون ده‌توانین به‌رژوه‌ندیی یه‌كێتی ئه‌وروپا له جیهاندا بپارێزین و ئه‌نجامی ریفراندۆمی به‌ریتانیا به شكستی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌سفكرد، كه پێویسته به هێمنی هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشه‌كه بكه‌ین و به‌په‌له هیچ بڕیارێك نه‌ده‌ین.
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌های بۆرسه‌كانی نزیكه‌ی 4% دابه‌زیوه، پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی ریفراندۆمی به‌ریتانیا ئاشكرا بوو.
فرانسوا ئۆلا‌ند سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند ئه‌وروپا پێویسته ناوچه‌ی یۆرۆ به‌هێزتر بكات و دانوستانه‌كانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا به په‌له ده‌ستپێبكات.
یاریده‌ره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ كاروباری ئابووری محه‌مه‌د شمشه‌ك سه‌باره‌ت به بڕیاری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئه‌وكانتی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "نه‌تانده‌ویست سندووقی پاندۆرا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێستا كراوه‌ته‌وه".